.jpg)
میوانانی ئازیز و بەرێزان ئيوارەتان باش
بەڕێز ..جین شین : یاریدەدەری وەزیری فەرمانگەی نێودەوڵەتی لێژنەی ناوەندی حزبی شیوعی چین.
بەرێز ... كاك مصطفى سيد قادر.... جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەڕێز ... تسوى وى : باڵیوزی كۆماری چینی میللی لە عێراق
بەڕێز ... لیو جیون : سەرقونسڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان
بەڕێز... کاک سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێز... کاک فلاح مستەفا ، ڕاوێژکاری باڵای کاروباری دەرەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەڕێز ...کاک ئومێد خوشناو : پارێزگاری هەولێر
بەڕێز هاورێ ئەبو کاروان : سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان.
بەرێزان ... سكرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە سیاسیەکان.
میوانانی قەدر گران.
بەناوی ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهان خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان. بەخێرهاتنتان دەکەین بۆ ئەم بۆنە گرنگە فیکری و مرۆییە.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهان، وەک یەکەمین سەنتەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەوڵدەدات گفتوگۆی نێوان شارستانیەتەکان پەرەپێبدات و بەها مرۆییە هاوبەشەکان بچەسپێنێت.
دامەزراندنی ئەم ناوەندە لە تێگەیشتنێکی قووڵەوە دێت کە جیهانی ئەمڕۆ، سەرەڕای پێشکەوتنەکانی، هێشتا ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی ململانێی شوناس، قسەی ڕق و کینە، و دابەشبوون دەبێتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی، کە لەلایەن سەرۆکی چین بەرێز (شی جینپینگ) دەستپێکراوە، وەک پڕۆژەیەکی جیهانی بۆ هاوکاری و پێکەوەژیان دێت. ئێمە لەم ناوەندەدا ئیلهاممان لەم دەستپێشخەرییە وەرگرتووە و کار دەکەین بۆ:
1. ڕێزگرتن لە هەمەجۆریی شارستانیەتەکان لەسەر بنەمای یەکسانی و لێبوردەیی، بۆیە ئێمە لۆژیکی "بەریەککەوتنی شارستانیەتەکان" ڕەتدەکەینەوە و باوەڕمان بە "پەیوەندی شارستانیەتەکان" هەیە.
2. دامەزراندنی بەها مرۆییە هاوبەشەکان وەک ئاشتی، گەشەپێدان، دادپەروەری، وئازادی.
3. پاراستن و مۆدێرنەکردنی کلتوری ڕۆشنبیری بەبێ سازشکردن لەسەر ڕەسەنایەتی.
4. بەرەوپێشبردنی هاوکاریی فەرهەنگی و مرۆیی نێودەوڵەتی لە پێناو بەهێزکردنی هاوبەشی زانستی، ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی.
ئێمە لەم ناوەندەدا، خۆمان دەخەینە خزمەتی ئەم ئامانجانە . هەوڵدەدەین شارستانیەت ببێتە سەکۆیەک بۆ لێک نزیکبوونەوە ،گەشەپێدان، و پردێک بۆ مرۆڤایەتی.
لە کۆتایی چاوەڕوانی هاوکاری بەرهەمدارین لەگەڵ هەموو ئەو دامەزراو و کەسانەی کە باوەڕیان وایە جیهان سەرەڕای هەمەچەشنییەکەی، دەتوانێت لە دەوری بەهاکانی دادپەروەری و کەرامەت و ڕێزگرتنی یەکتر یەکبگرێت.
سوپاس .... دووبارە بەخێربێن.
.jpg)
.jpg)