
ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٥/١٢/٢٠٢٥ مەراسیمێکی شایستە بۆ دامەزراندنی سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی بەڕێوەچوو، کە وەک یەکەمین سەنتەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامانجی پەرەپێدانی گفتوگۆی نێوان شارستانیەتەکان و چەسپاندنی بەها مرۆییە هاوبەشەکانە. لەم بۆنە گرنگە فیکری و مرۆییە، ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانانی بەڕێز و دیاری لەخۆگرتبوو، كە تیایدا :
بەڕێز جین شین، یاریدەدەری وەزیری فەرمانگەی نێودەوڵەتی لێژنەی ناوەندی حزبی شیوعی چین ، بەڕێز تسوێ وێ، باڵیوزی کۆماری چینی میللی لە عێراق؛ بەرێز کاک كاك مصطفى سيد قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز لیۆن جیون، سەرقونسڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان ؛ کاک سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ کاک فلاح مستەفا، ڕاوێژکاری باڵای کاروباری دەرەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ کاک ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر؛ و بەڕێز هاوڕێ ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان. هەروەها، سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە سیاسییەکان ئامادە بوون.
دیدگا و ئامانجەکانی سەنتەرەکە:
ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهان لە تێگەیشتنێکی قووڵەوە دامەزراوە کە جیهانی ئەمڕۆ، سەرەڕای پێشکەوتنەکانی، هێشتا ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی ململانێی شوناس، قسەی ڕق و کینە، و دابەشبوون دەبێتەوە. لێرەوە، ئیلهام لە دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی وەرگیراوە، کە لەلایەن سەرۆکی چین ( شی جینپینگ) وەک پڕۆژەیەکی جیهانی بۆ هاوکاری و پێکەوەژیان دەستیپێکردووە
لە چوارچێوەی ئەم تێگەیشتنەدا، سەنتەرەکە کار لەسەر قووڵکردنەوەی توێژینەوە و سازدانی کۆڕ و دیبەیت و دیالۆگی نێوان شارستانیەتەکان دەکات، بە پێچەوانەی چەمکی "ململانێی شارستانیەتەکان"ی هانتینگتۆن یان "کۆتایی مێژوو"ی فۆکۆیاما.
سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی بەنیازی ئەنجامدانی کاری هاوبەشە لەگەڵ سەنتەرە توێژینەوەکان و هەروەها ناوەندە ئەکادیمییەکان لە چین، کە بە هاوکاری کۆنسوڵخانەی چین لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.





